رۆژی جیهانی فەلافلە
” نەفەر هەیە بە جارێک حەوت لەفەی فەلافلی خواردووە”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
12ـەی حوزەیرانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی فەلافلە و فەلافل ئەو خواردنەیە خەڵکی زۆر حەزی پێدەکەن و نرخی لەفەیەکیش لە نێوان 500 دینار بۆ هەزار دینارە.
نەبەز عەبدوڵا، خاوەنی خواردنگەیەکە لە هەولێر و بە 964ـی وت، پێکهاتەی فەلافل لە نۆک و سیر و سۆدە و خوێ پێکدێت و بۆ تەندروستی زۆر باشە و پڕە لە پڕۆتین و خەڵکی دەڵەمەند و هەژار حەز بە خواردنی دەکەن..
وتیشی، لە خواردنگەکەی ئەوان زۆرترین فرۆشی هەیە فەلافل و هەیە دێت بەجارێک حەوت لەفە دەخوات و لە هەر لەفەیەک چوار دەنک فەلافل دادەنێن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی