بۆچى؟

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا چۆڵى دەکات

964+

وریا فەتاح

بەرپرسێکى ئەمنى عێراقى و سەرچاوەیەکى ئەمەریکى ئاشکرایان کردووە کە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، ئامادەکارى دەکات بۆ چۆڵکردنى باڵیۆزخانەکە بەهۆى زۆربوونى مەترسییە ئەمنییەکان.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراقى و سەرچاوەیەکى ئەمریکى، هەواڵەکەى بڵاوکردووەتەوە.

پێدەچێت ئامادەکارى چۆڵکردنى باڵیۆزخانەکە، پەیوەست بێت بە هەڕەشەکانى ئێرانەوە بە تایبەت دواى ئەوەى وەزیرى بەرگرى ئێران هۆشداری دا لە ئەگەرى شکستى دانوستانە ئەتۆمییەکان و رایگەیاند: ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن ئێران دەسەوسان نابێت و بنکەکانى ئەمەریکا لە ناوچەکە، دەکاتە ئامانج.

وەک ئەوەى بەرپرسێکى ئەمریکى بە رۆیتەرزى وتووە، بەهۆى نیگەرانییە ئەمنییەکان و بەشێکى باڵیۆزخانەکە چۆڵکراوە.

لەبارەى بنکەى ئاسمانى عودەیدە لە قەتەر کە گەورەترین بنکەى سەربازى ئەمریکایە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەو بەرپرسە ئاشکراى کردووە کە هیچ فەرمانێکى چۆڵکردن بۆ کارمەندان یان خێزانەکانیان دەرنەچووە و وەک هەمیشە کار دەکەن.

سودانی: بە ئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا قبوڵکراو ...

سودانی: بە ئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا قبوڵکراو نییە