شاره‌وانى شوێنێكى گونجاوى بۆ دیاری ده‌كات
جلوبه‌رگه كۆكراوه‌كه‌ى دیوارى میهرەبانی رواندز شۆسته و شه‌قامى ناشیرین كردبوو
964+
ئاکام غەفور-سۆران
له رواندز دیوارى میهره‌بانى له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌اونییه‌وه هه‌ڵگیراو ده‌یانه‌وێت له شوێنێكی دیكه دایبنێن، بۆئه‌وه‌ى هه‌ر سه‌ر شه‌قامی گشتى نه‌بێت و هه‌میش خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بتوانن وه‌كو پێویست سوودى لێوه‌ربگرن.
ماوه‌ى هه‌شت ساڵه، دیوارى میهره‌بانى له‌لایه‌ن كه‌سانى خربه‌خشه‌وه دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر خێزانێك جلوبه‌رگی زیاده‌ى هه‌بێت له‌و شوێنه دایبنێت بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رمه‌ته‌كان بیبه‌ن و سوودى لێوه‌ربگرن.
دوایین دیمه‌نى ئه‌و شوێنه ئه‌وه‌بوو كه به‌هۆى ئه‌وه‌وى جلوبه‌رگێكى زۆرى لێكۆكرابووه‌وه دیمه‌نى شوێنه‌كه ناشیرین كردبوو كه سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندزه.
چیا محەمەد، سەرۆکی شارەوانی رواندز، به 964ـى وت، شوێنی دیواری میهرەبانی گونجاو نەبوو، بەهۆی ئەوەی لە دەروازی شار بوو، سیمایەکی ناشرینی بە شوێنەکە بەخشیبوو، جلوبەرگەکان گەیشتبوونە سەر شەقامی سەرەکی.
وتیشی “شوێنێکی گونجاوتر و گەورەتری بۆ دابین ده‌كه‌ین و لەبەر چاوی خەڵک نەبێت”.
ده‌یانه‌وێت ئه‌مجاره لەگەڵ كۆكردنه‌وه‌ى جلوبەرگ، خەڵک ئەو کەلوپەلانەی لە ماڵەوەش لێیان زیادە لەوێ بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كانى دابنێن.
مام مەلا مستەفا، یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی دیواری میهرەبانیش به 964ـى وت، بەهۆی زۆری جلوبەرگ و بچوکی شوێنەکە چەند رۆژێک بوو جلوبەرگێکی زۆر لەسەر یەک کەوتبوو، ئەوانەی جلیان دەبەخشی زۆر زیاتر بوون لەوانەی کە پێویستیان بوو.
وتیشی “ئێمەش لەگەڵ ئەوەین شوێنێکی گونجاوتر و گەورەتری بۆ دابین بکرێت و چونکە ئەمە کارێکی جوان و مرۆییه بۆ هەژاران و نمونەیەکی جوانی شارەکەشە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن