نۆڕماڵەکەى لە پشکنین دەرنەچووە
بەنزینخانەیەکى بەناوبانگى رانیە داخرا
964+
وریا فەتاح
لیژنەى سوتەمەنى لە قائیمقامییەتى رانیە، بەنزینخانەى کێوەڕەش دادەخەن ئەوەش لەسەر ئەوەى بەنزینى جۆرى نۆرماڵەکەى لە پشکنین دەرنەچووە.
قائیمقامییەتى رانیە بڵاوى کردەوە، لیژنەى سوتەمەنی قائیمقامییەتەکەیان بە هاوبەشى بەشی ئابووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی راپەڕین، دوای بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاوڵاتیان و وەرگرتنی نموونەی بەنزین بۆ پشکنین، دەرکەوت بەنزینخانەی کێوەرەش جۆری بەنزینی (نۆرماڵ ) لە پشکنین دەرنەچووە .
وەک باسکراوە کە رێگارى یاسایى پێویست گیراوتەبەر و بە داخستن و پێبژاردن، سزادراوە.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتى بینینى سەرپێچى پەیوەندى بکەن بە ژمارە مۆبایلى 07708593000