دیمەنێک لە ناوبازاڕی ناحیەی عەربەت _ وێنە: 964
سبەینێ بچن
زۆرینەی دەرمانە درێژخایەنەکان بۆ عەربەت دابین کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
زۆرینەی دەرمانە درێژخایەنەکان بۆ مەڵبەندی تەندروستی عەربەت دابینکرا، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، سبەینێ چوارشەممە 11.6.2025 دەتوانن سەردانی مەڵبەندی تەندروستی عەربەتی خواروو بکەن بۆ وەرگرتنی.
دەرمانەکان بۆ نەخۆشییەکانی، شەکرە، زەخت، غودە، چەوری و دڵ دابینکراوە.
دکتۆر وریا حەسەن، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی عەربەتی خواروو بە 964ی وت، ئێستا زۆرینەی دەرمانەکانیان بۆ دابینکراوە، ئەوانەی دەفتەریان هەیە و لایەنی پەیوەندیدار بۆی دروست کردوون، سبەینێ دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی.
ئەو دەفتەرەی بۆ وەرگرتنی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کراوە مابگانەیە و نەخۆش دەبێت لە کاتی خۆیدا بچێتەوە بۆ وەرگرتنی دەرمانەکانی، بەڵام ماوەی رابردوو بەشێک لەو دەرمانانە لە مەڵبەنە دەست نەکەوتوون.
مەڵبەندی تەندروستی عەربەتی خواروو، بۆ دابەشکردنی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەوامی بەشی دەرمانی درێژخایەنیان خستوەتە بەیانیان و رۆژانە لە یەکشەممە تاوەکو چوارشەمە، لە 8:30 خولەکی بەیانی بۆ 12:00ی نیوەڕۆ دەبێت.