تەقەکەرەکە دەستبەسەر کراوە

“حەشدی شەعبی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵانیان كوشت”

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

شەوی دووشەممە 9.6.2025 ژمارەیەک منداڵ لەبەردەم ماڵی خۆیان لە گوندی بریج سەر بە ناحیەی عەباسی دانیشتوون، چەکدارێکی هێزەکانی حەشدی شەبی لە ناو رەبیەێکەوە تەقەیان لێ کردووە و یەکێکیانی کوشتووە، بەپێی قسەی دانیشتووانی گوندەکە بۆ 964 ئەوە دووەم حاڵەتی تەقە کردنە، پێشتر تەقیان لە کچێک کردووە بە سەختی بریندار بووە.

نادر ناسیح، ئامۆزای منداڵە کوژراوەکە بە 964ـی وت، حەیدەر موهەننەدی ئامۆزام تەمەنی 11 ساڵە، بە دووری 300 مەتر چەکدارێکی ئاسایشی حەشدی شەعبی سەڵاحەدین لە ناو رەبیەێکەوە تەقەی لێ کراوە، تەنیا ئەو کوژراوە، کە لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵی دیکە بووە.

نادر وتیشی، ماوەیەک بەر لە ئێستا بەهەمان شێوە لەلایەن حەشدی شەعبیی سەڵاحەدینەوە تەقە لە کچێک کرا و بە سەختی بریندار بوو، داواکارین حکومەت چارەسەری دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی بکات بۆ سەر هاوڵاتیانی بێ تاوان .

سەرچاوەیەک لە هەواڵگریی حەشدی شەعبی بە 964ـی وت، ئەو کەسەی تەقەی کردووە لە ناو رەبیەێکەوە، هاورێیەکانی پێان وتووە ئەوانە ناسراون و خەڵکی گوندەکەن، بەڵام گوێ بە کەس نەداوە و تەقەی کردووە، ئێستاش چەکدارەکە دەستبەسەر کراوە لەناو بارەگای فەوجی حەشدی شەعبی.

گوندی برێج کۆتا گوندی کەرکوکە، دەکەوێتە ناحیەی عەباسی قەزای حەویجە و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەکەی لە عەرەبی سوننە مەزهەب پێکهاتوون، لەسەردەمی دەسەڵاتی داعشدا یەکێک بووە لەو گوندانەی زۆرترین قوربانی داوە.

هەرچەندە 954 هەواڵی کوشتن بڵاوناكاتەوە، بەڵام ئەمە رووداوێكی ئەمنییە و هێزێک تەقەی لە هاوڵاتیان کردووە، کە فەرمی و باوەڕپێکراوە لە لای حکومەتی عێراقەوە، هاوكات دووەمجارە دانیشتوانەکەی داوا دەکەن رۆژنامەنووس و میدیاكان بەهانایانەوە بچن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پڕۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی حەشدی شەعبی...

پڕۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی حەشدی شەعبی لە رێگەیە