دەدرێنە دادگا

لەسەر چەتاڵکردن کارەبای 10 ماڵ بڕدرا

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، کارەبای 10 ماڵ لەسەر چەتاڵکردن دەبڕدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی964، ئەو 10 ماڵە لەژێرەوەی سندوقی پێوەری زیرەک، کێبڵی کارەبایان بۆ ماڵەکانیان راکێشاوە، لەشەوی رابردووەوە لایەنە پەیوەندارەکان پێیانزانیوە و کارەباکەیان لەسەر بڕیون.

حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان بە تۆڕی964 وت، لیژنەکانیان دوێنێ چوارشەممە سەردانی گەڕەکی بەردەسووریان کردووە لەناوەندی قەزای کەلار، بۆیان دەرکەوتووە کە 10 ماڵ کارەبایان چەتاڵ کردووە بەشێوەی نایاسایی.

ئەوەی کارەبا چەتاڵ بکات دەدرێتە دادگا

“بەپێی ئەو ماوەیەی کە زیادەڕەویان کردووە سزای دارایی دەدرێن و کارەباکەشیان پێ چاک دەکرێتەوە”. بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان وای وت، ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکیان دوای دانانی پێوەری زیرەک کارەباکانیان لەنێو پێوەرە زیرەکەکە دەکردبوو، ئەوانە سزا نایانگرێتەوە بەڵکو راستەوخۆ دەدرێنە دادگا و دەبێت دان بەوەدا بنێن کە کامە کارەباچی ئەو کارەی بۆ کردوون، ئینجا دادگا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکات.

پێداچوونەوەی: فەرمان سادق