لەناوبراون
لە گەرمیان حەشارگەی داعش دۆزرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
دژەتیرۆر لە سنوری ئیدارەی گەرمیان هەڵمەتێکی کێوماڵکردن ئەنجامدا و ژمارەیەک حەشارگەی داعشی دۆزیەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر – سلێمانی، “بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هاوڵاتیان و لەناوبردنی هەر مەترسییەکی تیرۆر و تۆقاندن” ، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی (داعش)، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی چڕیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا.
ئەوەش هاتووە، لە هەڵمەتەکدا توانرا چەند حەشارگەیەک کە بەکاردەهات لەلایەن ئەو گروپانەوە، دەستیانبەسەردابگیرێت و پاکبکرێنەوە و ژمارەیەک کەرەستە و پێداویستییش کە بەکاریاندەهێنا، دەستیانبەسەردابگیرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی، ئەرکێکی بەردەوامە لەسەر شانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، تا لەناوبردنی دوایین پێگە و ئەندامی تیرۆریستان، ئەم ئەرکە بەردەوامدەبێت”.