بۆ تێستی ئامێرەکان

کۆمسیۆن لە مانگی تەمموز هەڵبژاردنی تاقیکاری بەڕێوەدەبات

964+
ئەحمەد مستەفا

ناوەڕاستی مانگی تەمموز وەك وادەی ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردنی تاقیكاری ئامادەكراوە، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە كاركردنی ئامێرەكانی دەنگدان و گواستنەوەی داتا و زانیارییەكان.

خالید وەلید، بەڕێوەبەری بەشی هەڵمەتەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی وتووە، ناوەڕاستی مانگی تەمموز وەك وادەی ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردنی تاقیكاری دیاری کراوە.

هەروەها راهێنانی كارمەندانی مەیدانی و درێژدەبێتەوە تا مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو.

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەکردوە، تاقیکارییەکە بە مەبەستی دڵنیا بوونەوەیە لە كاركردنی ئامێرەكانی دەنگدان و گواستنەوەی داتا و زانیارییەكان لە بنكەكانی دەنگدانەوە بۆ ناوەندە گشتییەكان.

ئەمساڵ وا بڕیارە رۆژی 11.11.2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئەم ئێوارەیە فۆرمی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن ...

ئەم ئێوارەیە فۆرمی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن كارا دەبێت