"بەرهەمەکانمان خۆماڵی و 100٪ سروشتین"

لە هاوینەهەواری زەڵم خانمێکی دەستڕەنگین بازاڕێکی بۆ خۆی کردووەتەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەورامان

سوهام عەباس خانمێکی فرۆشیارە لە زەڵم، لە دوکانەکەیدا چەندین بەرهەمی خۆماڵی شاخەکانی هەورامانی داناوە و بەقسەی خۆی، لەبەر قەیرانی دارایی و خراپی وەزعی خەڵک، بەهەرزان دەیانفرۆشێت.

سوهام بەدەم ئامادەکردنی دۆشاوی تووەکەیەوە بۆ مایکی 964 قسەی کرد وتی، “بەشێکی زۆر لە بەرهەمەکانمان خۆماڵین و هی ناوچەکەن، لەلایەن گەشتیارانەوە خواست لەسەر ئەم بەرهەمانە زۆرە، چونکە دەزانن سروشتیی و بێ زیانن، ئێمەش نمایشمان کردوون و پێشکەشی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانیان دەکەین”.

سەبارەت بە نرخەکانیان سوهام دەڵێت، “هەوڵمانداوە رەچاوی بارودۆخی دارایی و گیرفانی خەڵک بکەین و نرخێکی گونجاو لەسەر بەرهەمەکانمان دابنێین، بە تایبەت بەرهەمە ناوخۆییەکان، چونکە هاوردە ناکرێن و گومرگیان ناچێتە سەر و دەتوانین بە نرخێکی گونجاوتر لەچاو بەرهەمی هاوردەکراودا بیانفرۆشین”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دووەم رۆژی جەژنە و گەشتیارێکی زۆر رووی کردووەتە هاوینە...

دووەم رۆژی جەژنە و گەشتیارێکی زۆر رووی کردووەتە هاوینەهەواری زەڵم