لهپێناو پاراستنى ژیانى هاوڵاتیانه
لە هەریمی کوردستان رێكار و رێنماییەكانی سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قوربان بڵاوكرایهوه
964+
فهرهاد حهسهن
وهزارهتى كشتوكاڵى ههرێم رێكار و رێنماییەكانی سەربڕینی ئاژەڵى لە جەژنی قوربان بڵاوكردهوه و ئامانج لێى رێگریكردنه لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون.
رێكار و رێنماییهكان لهلایهن بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانى ئاژەڵ و ڤێتێرنهرى و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئاژەڵى ئهم وهازرهته بڵاوكراونهتهوه.
بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی قوربانیكردن بە شێوازێكی تەندروست، هۆكارى بڵاوكردنهوهى ئهم رێكارانهى وهزارهته، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و جەختیش دەكاتەوە كه پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەرببڕێن.
– لە رۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە بن بە ئامادەبوونی ستافی پزیشكی و كارمەندی ڤێتێرنەری .
– ناوی سەربڕخانە كراوەكان و كاتی كاركردن لە میدیاكان و یەكە ئیداریەكان رابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداربن و ئاژەڵەكانیان لەم سەربڕخانانە سەرببڕن.
– جەختكردنەوە و توند و تۆڵكردنەوەی رێكارەكانی پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی ئاژەڵ و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.
– پەیڕەوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی و پاكوخاوێن راگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وە رشاندنیان بە دەرمانی تایبەت.
– پێویستە ئاژەڵەکە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی لەسەر نەبێت.
– هەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی پێدرابێت نابێت راستەوخۆ سەرببڕدرێت، بەڵكو پێویستە كاتی سەڕبڕین دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی رێنمایی پزیشكی ڤێتێرنەری و تایبەتمەندی دەرمانەكە بێت.
– پێویستە لەسەر خاوەن ئاژەڵ پێش فرۆشتنی ئاژەڵەكانی (بۆ سەربڕین یان قوربانیكردن) بە ماوەی نزیكەی سێ هەفتە هیچ جۆرە دەرمانێك نەدات بە ئاژەڵەكان و هۆڵی بەخێوكردنی ئاژەڵەكان بەدەرمانی تایبەت بڕشێنێت و چارەسەری ئاژەڵە نەخۆشەكانی بكات.
– پێویسە لەسەر كەسی قوربانیكەر (قەصاب و هاوڵاتی) بە گرتنەبەری گشت رێكارەكانی خۆپارێزی و پاك وخاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن بەتایبەتی بەكارهێنانی دەستكێش جزمەو صدریە ….هتد, و دووركەوتنەوەی هاوڵاتیان لە كۆبونەوە لەدەوروبەری ئاژەڵ لەكاتی سەربڕین.
– هەروەها شوشتن و تەعقیمكردنی شوێنی سەربڕین ، دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەست دان لە گۆشت.
– بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن) نوێ و روون و بێڕەنگ لەكاتی دابەشكردنی گۆشت.
– لەكاتی گواستنەوەی گۆشت رەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بكرێت.
– هەڵگرتنی گۆشت بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لەساردكەرەوە، پاشان بەكاربهێنرێت.
– فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە سەر شەقام و كۆلان و بازارەكان ..هتد.