پێنج ئەندەرپاس لەخۆدەگرێت
شارەوانی سلێمانی بۆ 964: شەقامی بابان لە 2026 بەڕووی هاوڵاتیان دا دەكرێتەوە
964+
محەمەد فاتیح
كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی (100)م ناسراو بە شەقامی شاڕێی بابان لە شاری سلێمانی بەردەوامە و شارەوانی شارەكەش وردەكاری پڕۆژەكەی بۆ 964 خستەڕوو و ئاشكرای كرد لە ساڵی داهاتوو بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە.
زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی تابەت بە 964ـی وت، “شەقامی 100م بریتییە لە 32 كیلۆمەتر و نیو، لەئێستادا 22 كیلۆ مەتری چینی یەكەمی كراوە، 15 مەتریشی قیر و چیمەنتۆ كراوە و بەردەوامین تاكو چینی سێیەمیش تەواو بكەین لەو 15 كلیۆمەتر و 22 كلیۆمەترەى كە قیركراوە”.
دەشڵێت ، “پڕۆژەكە پێنج ئەندەرپاسی تێیدایە و هەر پێنجیشى تەواو بووە و دوو پردی گەورەمان هەیە، یەكێكیان لە تاسڵوجەیە، یەكێكیشيان لە رێی قەراخە و ئەمانە هەموویان بە بەردەوامی ئیشیان تێیادا دەكرێت”.
“پڕۆژەكە رۆژانە ئیشتی تێیادا دەكرێت بە هەینی و پشووەكانیشەوە و بڕین و تێكەڵەی شەقامەكه لە 95%ـی تەواو بووە و ئێمە خوازیارین لە ساڵی 2026 لە مانگی نۆدا ئەم شەقامە تەواو بكرێت و بەڕووی هاوڵاتیاندا بكرێتەوە” زەردەشت رەفیق واى وت.