چەند رێنماییەک لە لیژنەی ئەمنییەوە

کوشتارگەی هەڵەبجە پێنجی بەیانی بڕۆن کراوەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، لە رۆژانی جەژن لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی بۆ 12:00ی شەو کوشتارگە کراوە دەبێ، تا سەرجەم ئەو هاوكاڵاتییانەی قوربانی دەکەن، لەوێ کوشتار بۆ ئاژەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

لیژنەکە ئەمڕۆ جوارشەممە 4.6.2025، وەک ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن چوار رێنمایی بۆ رای گشتی هەڵەبجە و دەوروبەری بڵاوکردووەتەوە.

هەر لە ورێنماییانەدا، لیژنەی هەمنی هەڵەبجە چاوی لە رۆژان و جەژنێکی ئارامە و دەڵێ، داوا لە گەنجە خۆشەویستە ماتۆڕ سوارەکان و خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەکەن، لە رۆژانی جەژن هاوڵاتیان بێزار نەکەن، بە ژاوەژاوی ماتۆڕ و تیژڕەوی ئۆتۆمبێل، وە نەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان بەپێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی دەبن.

بانگەوازێک لەلیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجەوە.
سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین وجوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی کوردستان بەگشتی وسنوری پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەتی وبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ئەکەین. داواکارین لەخوای گەورە حەجی حاجیان قبوڵ بکات و خێرو قوربانیەکانی موسڵمانانیش قبوڵ ببێت.
۱.داوالە هاوڵاتیان دەکەین لەڕۆژانی جەژنی قوربان کە قوربانی دەکەن قوربانیەکانیان لەڕێگەیەکی تەندروستەوە بکرێ لەبەر بڵاونەبونەوەی نەخۆشی وبۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان ئەویش لەڕێگەی کوشتارگەی هەڵەبجە و خورماڵەوە بێت وە بۆزانیاری هاووڵاتیان کاتی کردنەوەی کوشتارگە لە (٥) بەیانی تا (۱۲)ی شەو کراوەیە و وە تیمی پزیشکی و هەموو تیمەکان لەوێ ئامادە دەبن
۲.داواکارین لەبرا چێوارو ئاژەڵ فرۆشەکان لەلاکۆڵان وچواردەوری شار ئاژەڵ ڕانەگرن بۆفروشتن چونکە وەک ساڵی پار شوێن وجێگەیان بۆدابین کراوە لەڕێگەی ئیمامی زامن هەرکەس سەرپێچی بکات خۆی بەرپرسیارەو توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
۳. داواکارین لەڕێکخراوە خێرخوازییەکانی سنوری پارێزگاکەمان هاوکارمان بن لەبەر بڵاو بوونەوەی پەتای خوێن بەربوون. هەرقوربانی یەک ئەکەن بالەڕێگەی کوشتارگەکان ولەژێر چاودێری پزیشکە بەڕێزەکانی ڤێتێرنەری بێت.
٤.داوا لەگەنجە خۆشەویستە ماتۆڕ سوارەکان و خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەکەین لەڕۆژانی جەژن هاوڵاتیان بێزار نەکەن بە ژاوەژاوی ماتۆڕو تیژ ڕەوی ئۆتۆمبێل وە نەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبن.
لەکۆتاییدا بەهیواین جەژنێکی ئارام ودوورلەڕوداوە نەخوازراوەکان بەسەربەرن.هەرشادوو سەرکەوتوبن.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە

کوشتارگەی هەڵەبجە لە نیوەشەودا بەسەرکرایەوە و کەموکوڕ...

کوشتارگەی هەڵەبجە لە نیوەشەودا بەسەرکرایەوە و کەموکوڕییەکانی دەستنیشان کرا