پۆلیسی سەرسنگ

ئەوانەی قاسەیان لە كلێسا دزی دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سەرسنگ رایگەیاند، لە 24 كاتژمێردا دوو كەسیان بە تۆمەتی دزینی قاسەی كلێسای گوندی ئەرەدنا دەستگیر كرد.

بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی ناحیەی سەرسەنگ، كە سەر بە قەزای ئامێدییە، ئەمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025 بڵاویانكردەوە، دوو كەسیان گرتووە بە تۆمەتی دزینی قاسەی گوندی ئەردەنا.

ئاماژە بەوەش دەكەن، هەردوو كەسەكە سەر بە ناوچەیەكی دەرەوەی پارێزگای دهۆكن و دوای 24 كاتژمێر لە دزییەكە، دەستگیر كراون.

هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

گوندی ئەرەدنا سەر بە ناحیەی سەرسنگە و دانیشتووانەكەی لە موسڵمان و كریستیان پێكهاتوون.

لە قەڵادزێ چوار مێردمنداڵ هەرچی بەردەستیان کەوتووە دز...

لە قەڵادزێ چوار مێردمنداڵ هەرچی بەردەستیان کەوتووە دزیویانە