هەواڵەکان
لە هەولێر پزیشکان بۆ دەردى خۆیان گردبوونەوە و بەناوی ژینگە پارێزیشەوە پارە وەردەگیرێت
ژووری هەواڵ
بەرگ سپییەکان کە شیفا دەدەن بە دەردەکانمان، ئەمجارەیان بە تابوتێکى رەشەوە بۆ دەردى خۆیان گردبوونەوە و پەیامێکى سپی و مەدەنیان هەیە کە ئەویش دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوەیە.
بەو گسکەى لە دەستیەتى بەتەنیا کارى جوانکردنى شار و پاککردنەوەى شەقام و پارکەکان نییە، بەڵکو وانەى رەوشت و دەستپاکیش دەڵێتەوە، ئەمە چیرۆکى ژینگەپارێزێکى پارکى سامى عەبدولرەحمانە لە هەولێر کە پارەیەکى زۆر و ژمارەیەک بەڵگەنامە دەدۆزێتەوە و رادەستى خاوەنەکەى دەکاتەوە.
هەر لەگەڵ جەژن دێت، کەسانێک پەیدا دەبن و بەناوى ژینگەپارێز و کارمەندى پاککەرەوە دەست بە وەرگرتنى جەژنانە لە هاوڵاتیان دەکەن، بەڵام ئەمجارە پۆلیسى سلێمانى گوێى خۆیان قوڵاغ کرد و دواى چاودێریکردنى دوو کەس کە لە ژێر ئەو ناوە پارەیان وەردەگرت، کەلەپچەى خستە دەستیان.
ڤێرتێرنەرى کۆیە دڵنیایى دەدات، مرداربوونەوەى ژمارەیەک مانگا لە سنوورەکەیان جێگاى مەترسى نییە، بەڵام وەک باسى دەکات، شێوەى فڕێدانیان مەترسیدارە.
بەپێى ڤیدیۆیەک کە هاوڵاتییەک تۆمارى کردووە و بۆ 964ـى ناردووە، تێیدا دەردەکەوێت، لاشەى هەشت مانگاى مردارەوەبوو لە پشت جادەى حەسارەکانى شەوگێڕ لە دەشتى کۆیە فڕێدراون.