هاوڵاتییەک لە هەورامان
دڵی وەستا، بەڵام پزیشکان رزگاریان کرد
964+
وریا فەتاح
لە هەورامان هاوڵاتییەک بەپەلە گەیەندرایە بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى گشتیى هەورامان کە دڵى لە لێدان کەوتبوو، بەڵام پزیشکان و کارمەندان لێنەگەڕان ئەوە بەردەوام بێت و پاش سێ خولە ژیانیان بۆ گەڕاندەوە.
تەندروستيى هەڵەبجە بڵاوى کردووەتەوە، هەر دواى گەیاندنى هاوڵاتییەکە بە نەخۆشخانەى گشتیى هەورامان، راستەوخۆ پزیشکان و کارمەندان بەهاناوەی چوون و چارەسەری پێویستیان پێشکەش بەو هاوڵاتییە کردووە.
ئاشکراشى کردووە، بە ئەنجامدانی بوژانەوەی دڵ (CPR)، دوای سێ خولەک تواندرا لێدانی دڵ بۆ هاوڵاتیەکە بگەڕێندرێتەوە.
رووداوەکە چوار رۆژ لەمەوبەر روویداوە، بەڵام تەندروستى هەڵەبجە ئەمڕۆ بڵاوى کردووەتەوە.