وەستایەک لە چەمچەماڵ

بارهەڵگرێک بەسەریدا کەوت و گیانی سپارد

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

وەستایەک لە ناوچەی پیشەسازی چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەست دا.

شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، “دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ 2.6.2025 وەستایەک بەناوی (ن.ئ)  لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای چەمچەماڵ لە کاتی کارکردندا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر كەوتووە بەسەریدا، بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

وتیشی، “پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە وەستاكە گیانی لەدەستدابوو، دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکانیش لە بەشی فریاکەوتنی چەمچەماڵ، تەرمەكەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا