لە سنووری ماوەت

راوچیەکی باڵندەی کێوی دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

رۆژ نییە لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە لە ناوچە جیاوازەکان راوچی دەستگیر نەکرێتم ئەمڕۆش لە سنووری ماوەت راوچیەکی باڵندەی کێوی دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە گوندی قەشان سنووری قەزای ماوەت راوچیەکی باڵندەی کێوییان دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، جگە لە دەستگیر کردنی هاوڵاتیەکە توانراوە دەست بەسەر یەک باڵندەی کەو لەگەڵ دوو قەفەس و سێ کەوباڕدا بگرن.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکە کراوەتەوە و چاوەرێی دادوەرن بۆ دیاریکردنی چارەنوسی تۆمەتبار و باڵندەکان.

سێ راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران

سێ راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران