سکاڵا تۆمارکرا

ئەمەل هەیە دادگای فیدڕاڵی فەرمان بە بەردەوامی پێدانی مووچە بکات

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵایان لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بە راگرتنی تەمویلی مووچە تۆمارکرد، دادگاکە هەر ئەمڕۆ سکاڵاکەی وەرگرتووە و ئەمەلێک دروست بووە، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی پێ بدرێ.

دادگاکە ئەمڕۆ یەکشەممە 1.6.2025، لە پێگەی فەڕمی خۆی نوسیوویەتی، لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە سکاڵا تۆمارکراوە، بەم زووانە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی دەکەینەوە.

دادگاکە دەڵێ، لە سکاڵاکەدا داواکراوە “فەرمانی وەلائی” بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەربکرێت، هەروەها لە هەمان سکاڵادا داواکراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆران لە بانکە فیدراڵییەکانەوە بدرێت.

لە بارەی تۆمارکردنی سکاڵاکە کە پەیوەستە بە راگرتنی تەموویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی عێراق، پەڕلەمانتار سۆران عومەر بە 964ی وت، ئەم سکاڵای ئەمڕۆ چەند فەرمانبەرێک تۆماریان کردووە، “لائیحەی سکاڵاکە زۆر بەوردی ئامادەکراوە”.

ئەو وتی، هیچ لایەنێک خاوەنی ئەو سکاڵایە نییە و ژمارەیەک فەرمانبەر بوون، دادگا یەکسەر سکاڵاکەی وەرگرتووە و قەناعەتیشی بەوەکردووە، ئەمری وەلائی دەربکات بۆ بەردەوامیی پێدانی مووچە، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ئەوەشی وت، چاوەڕێ دەکرێ دادگای فیدراڵی سبەینێ دووشەممە 2.6.2025، “فەرمانی وەلائی” دەربکات بۆ بەردەوامی پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

"بەغدا داهاتی بۆ ناڕوات لەسەر حەقە و بەڵام موچەبڕینی فەرمانبەرانی ناحەقە" 

دادگا فیدڕاڵی سكاڵایەکی رەتکردەوە و ئەوەی دووەمیش کات...

دادگا فیدڕاڵی سكاڵایەکی رەتکردەوە و ئەوەی دووەمیش کاتی پێویستە