بە زیاتر لە 3 ملیار دۆلار
عێراق لە ریزی پێشەوەی وڵاتانی هاوردەكار لە توركیا
964+
محەمەد فاتیح
عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە، كە لە سێیەكی ئەمساڵ 2025 زۆرترین هاوردەكردنیان لە توركیا بووە.
ئەمڕۆ شەممە 31.5.2025 دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویكردەوە روونیكردەوە هەناردەی تورکیا بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2025 گەیشتووەتە 86 ملیار و 113 ملیۆن دۆلار، کە بەراورد بە هەمان كاتی ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 3.7% زیادیکردووە.
وتيشى، “ئەڵمانیا هاوبەشی سەرەکیی هاوردەكردن بووە له توركیا بە بەهای حەوت ملیار و 95 ملیۆن دۆلار، دواتر بەریتانیا بە بڕی پێنج ملیار و377 ملیۆن دۆلار، پاشان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە5 ملیار و 130 ملیۆن دۆلار، هەروەها ئیتاڵیا بە 4 ملیار و 352 ملیۆن دۆلار، دواتر عێراق بە 3 ملیار و 758 ملیۆن دۆلار.
عێراق زۆربەی کاڵا و كەلوپەل و مادە خۆراکییەکانی لە وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەتی تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکات، بە رادەیەكی کەمتریش لە وڵاتانی کەنداو و ئوردنەوە هاوردەی دەکات.
هاوردەكردن
لانیكهم له حهوت وڵاتهوه دههێندرێن
ئهمساڵ رۆژانه نزیكهى 500 ئۆتۆمبێل هاوردهى ههرێمی كوردستان كراوه
لەگەڵ کەش و هەواى عێراق ناگونجێن
تۆیۆتا عێراق:ئەو هایبریدانە مەهێنن کە بۆ عێراق دروستنەکراون
لە سێ مانگدا