کەشەکە فێنک بووە

خانەقین گەرمترین و حاجی ئۆمەران فێنکترین شوێنی کوردستان بوون

964+

شۆڕش قادری

یەک دوو رۆژە تینی گەرماکە کەم بووەتەوە و کەشەکە فێنک بووە، ئەمڕۆش گەرمترین و فێنکترین ناوچەی کوردستان 14 پلە فەرقیان بوو.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی 30.5.2025 لە گەرمیان و خانەقین تۆمار کراوە کە 37 پلەی سیلیزی بووە و حاجی ئۆمەرانیش وەک هەمیشە فێنکترین شوێن بووە بە 23 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی

سۆران: 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن

ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات