لە ئێوارەى ئەمڕۆوە

پارێزگاى هەولێر لە ئەپڵیکەیشتنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک کارا کرا

964+

وریا فەتاح

لە ئێوارەى ئەمڕۆوە و بە شێوەیەکى ئەزموونى، پارێزگاى هەولێر لەناو ئەپڵیکەیشنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک، کارا کرا.

بەڕێوەبەرایەتى رێکخستنى پسوڵەى خۆراکى هەولێر بڵاوى کردەوە، کاتژمێر 6ـی ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025،  پارێزگای هەولێر کاراکرا لەناو ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک (البطاقة التموينية الكترونية).

دەشڵێت: تا 2.6.2025، بەشیوەى ئەزموونییە و لە رۆژى دووشەممەى داهاتووەوە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بەئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی عێڕاق، بەفەرمی رادەگەێنرێت.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنن لەناو مۆبایلەکانیان.

پێشتر، سیامەند قادر نانەکەلى، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پسوڵەى خۆراکى هەولێر بە 964ـى وتبوو،” بە ئەلیکترۆنی کردنەکە کارئاسانى زۆر بۆ هاوڵاتیان و بریکارەکانى خۆراک و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى خۆراک دەکات، لەلایەک هاوڵاتیان چیتر پێویست ناکات سەردانى فەرمانگەکانى پسوڵەى خۆراک بکەن، لەلایەکى ترەوە چیتر لە فەرمانگەکان قەرەباڵغى دروست نابێت و هاوڵاتی لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە زانیارییەکان دەنێرێت و کارەکانى بۆ رایى دەکرێت، بریکارەکانى خۆراکیش لە رێگەى هەمان ئەپڵیکەیشنەوە بەشەخۆراک دەدەن بە هاوڵاتیان کە تێیدا کات و رۆژ و جۆر و بڕى ئەو ئایتمانە تۆمار دەکرێن کە دەیدات بە هاوڵاتیان”.

لەرێگەى ئەم لینکەوە ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنە و خۆت تۆمار بکە.

لەمەودوا لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە بەشەخۆراک وەربگرن

لەمەودوا لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە بەشەخۆراک وەربگرن