توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌م كاره ده‌كات
له هه‌ولێر كار له‌سه‌ر به‌كارهێنانه‌وه‌ى ئاوى ئاوه‌ڕۆكان بۆ كشتوكاڵكردن ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژینەوەى كشتو‌كاڵى هەولێر، سه‌رقاڵى توێژینه‌وه‌ى جیاوازه بۆ ئه‌وه‌ى بۆى روونبێته‌وه كه ئاخۆ ده‌تواندرێت ئاوى ئاوه‌ڕۆكانى شاره‌كه‌ى بۆ مه‌به‌ستى زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی و كشتوكاڵكردن به‌كاربهێندرێته‌وه.
له‌هه‌ولێر، دوو جۆر ئاوى پیس و قوڕس هه‌ن، یه‌كه‌میان (بڵاك وه‌ته‌ر)ى پێده‌ڵێن كه ئاوێكى قوڕس و پیسی زێرابه‌كانه و دووه‌میشیان (گره‌ى وته‌ر)ه كه ئاوى پیسی ئاوه‌ڕۆكانه.
عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى وت هۆكاری كه‌مبارانى و نه‌بوونى ئاوى پێویست وایكردووه، بیر له پڕۆژه‌یه‌كى وا بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت ئاوى ئاوه‌ڕۆكان به‌كار بهێندرێته‌وه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ تیمێكی سویدی له په‌یمانگاى Stockholm Environment Instituteـی وڵاتى سوید كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیش هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م ئاوه‌مان بینیوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌كارهێنانه‌وه‌ى ئه‌م ئاوه بۆ مەبەستی کشتوکاڵکردن و ئاودانی داری سێبەر و بەردار و ته‌واوى بلواره‌كانى ناو شاره.
له‌ئێستادا ده‌ستیان به توێژینه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ رێكخراوى جایكاى یابانیش كار له‌سه‌ر ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ئاوه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه ئه‌وه‌ى به‌كاره‌سات زانى كه به‌شێك له هاوڵاتیان به ئاوى قوڕسی زێرابه‌كان سه‌وزه به‌رهه‌مده‌هێنن، چونكه ده‌ڵێت، به‌كارهێنانى ئه‌م ئاوه ته‌ندروست نییه و ده‌یان نه‌خۆشی به‌دواوه‌یه.
به‌پێ ئه‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌ى توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵ بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه كارى له‌سه‌ر ده‌كات، لانيكه‌م پێویستیان به ماوه‌ى مانگێك دەبێت بۆئه‌وه‌ى دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ى كه تاچه‌ند ده‌تواندرێت ئاوى ئاوه‌ڕۆكان به‌كاربهێندرێته‌وه و بۆئه‌مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین سا‌مپڵى ئه‌م ئاوه‌یان له شوێنى جیاوازه‌وه وه‌رگرتووه بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان پشكنینی لەسەر ده‌كه‌ن.