"زیادەڕۆیی کردووە"
دوکانی سەوزەفرۆشێک لە خانەقین رووخێندرا
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
لە فلکەی حەی شورتەی خانەقین دوکانی سەوزەفرۆشێک رووخێنرا و قایمقامیەتی شارەکەش دەڵێت، زیادەڕۆیی کردووە و پێشتر ئاگادار کراوەتەوە کەلوپەلەکانی لاببات.
عەلی فازيڵ کاسبکار و خاوەن دوکانەکە بە 964ـی وت، “زیاتر لە 30 ملیۆن دینارم لەم دوکانەکەدا خەرج کردووە و رزق و رۆزی منداڵەکانم لێرە پەیدا دەکەم، خاوەن شەهیدم و هیچ موچە و پارەیەکی دیکەشم نییە”.
سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە جەواد فەیزوڵا قایمقامی خانەقین، ئەو وتی، دوکانەکەی بەنایاسایی و لەسەر زەوییەکی زیادەڕۆ دروست کردووە، ماوەی هەفتەیەکیشە ئاگادار کراوەتەوە لای ببات، ئەو کارەی نەکردووە و ئەمڕۆ لیژنەکانی قیمقامیەت لایانبردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری