ناوچەی مقەڕ سریەکە لە گوندی پاریاوڵەی بچوک لە سنووری ناحیەی پێباز کێڵگەی مینە – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین / گەرمیان
"مەقەڕ سریەکە کێڵگەی مینە و نزیکی مەبنەوە"
دانیشتووانی گوندی پاریاوڵەی بچوک لە سنووری ناحیەی پێباز وریای خۆتان بن
964+
شۆڕش قادری
دانیشتووانی گوندی پاریاوڵەی بچوک لە سنووری ناحیەی پێباز لە گەرمیان بە هیچ شێوەیەک نزیکی ناوچەی مەقەڕ سریەکە مەبنەوە، کێڵگەی مینە و مەترسی تەقاندنەوەیان هەیە.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە لایەن تیمی مینلابەری دەستی (GD3) سەر بە چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ گەرمیان، ژمارەیەک مینی دژە کەسی لە جۆری( VS50 ) لە کێڵگە مینی
(مقڕ سریەکە-E)دۆزراوەتەوە کە دەکەوێتە گوندی پاریاوڵەی بچوک لە سنووری ناحیەی پێباز.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە دانیشتووانی گوندی پاریاوڵەی بچوک و دەوروبەری دەکات بۆ هیچ مەبەستێک نزیکی ئەو ناوچەیە نەبنەوە، تا ئەو کاتەی لەلایەن تیمەکانیانەوە پاکدەکرێتەوە و دڵنیایی دەدەن لە سەلامەتی شوێنی کێڵگە مینەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شوێنە کێڵگەمینێکی زیندووە و بۆ ئەوەی کارەساتی نەخوازراو روو نەد ات و هەموو لایەک سەلامەت بێت، کەس نزیکی نەبێتەوە.