کارگەکە 25 ساڵە کاردەکات

لە کارگەی مافوری هەریر هەر شتێکت بوێ بەدەست دەیچنن

964+

ئاکام ‌غەفور – خەلیفان

کەرگەی رستن و چنینی هەریر ماوەی 25 ساڵە کاردەکات و چەندین بەرهەمی کاری دەستی لەڕێگەی کۆمەڵیک کارمەندی ژنەوە دروست دەکەن.

رۆژانە چەندان کاتژمێر بەدەست بەرهەمەکانی واک تۆبلۆ، مافور و فەرش و کاری دەستی دروست دەکەن و هیچ ئامارێک بەکار ناهێنن.

فاتمە، کارمەندی کارگەکەیە و رۆژانە سەرقاڵە بە چنینی تابلۆ و مافور، بەدەم کارکردنەوە باس لەوە دەکات، کەهەندێک مافور و تابلۆ لەسێ مانگەوە بۆ حەوت مانگ کاتی دەوێتە تا تەواو دەبێت.

کارگەی مافوری هەریر ماوەی 25 ساڵە بەردەوامە لەبەرهەمهێنانی تابلۆ بەڵام ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی قورسە لەبازاڕ بەهۆی بەرزی نرخەکەیان خواستی لەسەر کەمە.

ساڵانە 72 مەتر چوارگۆشە تابلۆ دروست دەکەن کە نرخی هەر مەترێکی 300 دۆلارە

مەجید جەلال، بەڕێوەبەری کارگەی مافوری هەریر باسلەوە دەکات کارگەکە لەساڵی هەشتاکانەوە بیناکەی دروستکراوە و لەساڵی 1998ـوە لەلایەن حکومەتی هەێمەوە نۆژەن کراوەتەوە و کاری تێدادەکرێت و بەرهەمەکانیش بەو نرخەی دیاری کراوە بۆیان دەفرۆشرێت.

کارگەکە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیرییە، ساڵانە نزیکەی 72 مەتر چوارگۆشە تابلۆ دروست دەکەن، نرخی تابلۆکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت نرخی هەر مەترێکیش 300 دۆلارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی