لە ملەی نەڵمەی پێنجوێن

مینی پاسێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە ملەی نەڵمەی پێنجوێن مینی پاسێک بە 14 نەفەرەوە وەرگەڕاو و تا ئێستا سێ کەس بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە مینی پاسێک وەرگەڕاوە و 14 کەسی تێدابووە و سێ کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتیشی، تەنها ئەو سێ کەسە کەمێک هیلاک بوون و رووداوەکەیان لەسەر قورس بووە، بەڵام هیچ مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و ئەوانی دیکەش تەندروستیان جێگیرە و نەچونەتە نەخۆشخانە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانە لە خورماڵەوە هاتبوونە پێنجوێن بۆ کرێکاری و کارکردن .

هاوکات، کەمال سەعدون کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە 964ـی راگەیاند، دوو ژن و پیاوێک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان و تەندروستیان جێگیرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە خورماتوو بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیانەوە 13 کەس بریندا...

لە خورماتوو بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیانەوە 13 کەس برینداربوون