داوای شایستەی دارایی و دامەزراندن دەکەن
بۆ شەشەمین جار گرێبەستانی كۆرۆنا گردبوونەوە
964+
مریەم ئەحمەد – هەولێر
بۆ شەشەمین جار گرێبەستانی نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی گردبوونەوە و داوای شایستە داراییەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.2.2023 گرێبەستانی كۆرۆنا کە ژمارەیان 502 کەسە، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر گردبوەنەوە كە لەمانگی حوزەیرانی 2022ـەوە موچەیان وەرنەگرتووە.
رۆشنا ساڵح، پەرستیارە و بەشداری گردبوونەوەکەی کردووە بە تۆڕی964ی وت، گرێبەستانی كۆرۆنا لەساڵی 2020ـەوە لەنەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، رووبەرووی ئەو پەتایە بوونەتەوە، كەچی ئێستا ناتوانن سەرەتایترین مافیان كە موچەیە بۆیان دابین بکەن.
دەشڵێت: هەموو رێكارە یاسایەكانمان تەواوكردوە ئەنجومەنی راژەش واژۆی كۆتایی كردووە تەنیا واژۆی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە.
لەساڵی 2020ـەوە لەنەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، رووبەرووی ئەو پەتایە بوونەتەوە، كەچی ئێستا ناتوانن سەرەتایترین مافیان كە موچەیە بۆیان دابین بکەن
عەمار رەشۆ، دکتۆری سڕكردن بە تۆڕی964ی وت، لە دهۆكەوە هاتووم بۆ هەولێر تا داوای مافی سەرەتایی خۆم بكەم، كە بەهەمیشەیی كردنە ئەوە شەشەم جارە تائێستا وەڵامان نادەنەوە
لە هەولێر و سلێمانی، لەمانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە گرێبەستانی كۆرۆنا موچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام لە دهۆك لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە موچەیان وەرنەگرتوە، كە ژمارەیان 502 كەسە.
پێداچوونەوەی: فەرمان سادق