ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیار دینار زیان بە هاوڵاتیانی راپەڕین کەوتووە

جگەرە هۆکاری زۆربەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بووە

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین

میدیازان – مەجید بتوێنی – راپەڕین

 زیانی ١٠ مانگی رابردووی رووداوە جۆراوجۆرەکانی ئیدارەی راپەڕین ٩١٦ ملیار دینار بووە، بە قسەی بەرگری شارستانی سنورەکە.

 لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٤١٠ رووداو لە سنوری راپەڕین روویانداوە، کە زۆرینەیان ئاگرکەوتنەوە بوون.

ساڵی رابردوو تا ئەم کاتانە، ٥٠٨ رووداو بووە، زیانەکانیشی سێ ملیار و ٧٣١ ملیۆن دینار بووە.

 عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بە میدیازانی وت، بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتانە ٩٨ رووداو کەمیکردووە، زیانەکانیشی دوو ملیار و ٨١٤ ملیۆن دینار کەمترە.

 لەبارەی جۆری رووداوەکانەوە، ئەو لە ئاگرکەوتنەوە باسی کرد تاوەکو رووداوەکانی هاتوچۆ، دزیکردن و رووداوە سروشتییەکان.

بەقسەی بەرگری شارستانی، فڕێدانی پاشماوەی جگەرە هۆکاری زۆرینەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بووە لەو ١٠ مانگەی رابردوودا.

 هەروەها زۆربەی رووداوەکان لە شاری رانیە و قەڵادزێ روویانداوە، دواتر بە رێژەی کەمتر لە نۆ ناحیەکەی دیکەی سنوری راپەڕین بووە.