نەکەن بیهێنن
سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت ریکلام بۆ هێنانى ژنى دووەم و سێیەم دەکەن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پارێزەرێک، سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلامى هێنانى ژنى دووەم و سێیەم بۆ پیاوانى کورد دەکات، خاوەن نووسینگەیەکى هاوسەرگیریش دەڵێت،”بوینەتە دڵخۆشکەرى پیاوى کورد”.
رێبین سەباح پارێزەر لە شارى هەولێر، بە 964ـى وت،”لە رێگای داواکاری گشتییەوە داوام کردووە دادگا بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە ریکلام بۆ هێنانى ژنى دووەم و سێیەم دەکەن”.
وەک باسى، بەپێى یاسا ئەمە دەبێتە هۆى تێکدانى شیرازەى کۆمەڵگا، ئەگەر داواکارى گشتى نەیەتە سەرخەت، خۆى سکاڵا تۆمار دەکات.
لاى خۆیەوە سەردار عومەر، کە لە سوریا و شارەکانى عێراقەوە ژن بۆ پیاوانى کورد دەهێنێت و لێیان مارە دەکات، بە 964ـى وت،”کارەکەم تەواو یاساییە و بەبێ بەڵگەى یاسایى و رەزامەندى ژنى یەکەم ئەو کارە ناکەم”.
“ملم لە موو باریکترە بۆ یاسا، چونکە پێشێلکارى ناکەم و بوومەتە هۆى دڵخۆشى ژنان و پیاوانى کورد”، سەردار عومەر واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح