بەڕێوەبەری ئاوی کەلار:

“لە کەلار گرفتی کەم ئاوی نیە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ وشکەساڵی و کەم بارانی بوو، ئاستی ئاوی رووباری سیروان دابەزیوە، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار دەڵێت، پێشتر ئامادەکاریمان کردووە و ناھێڵین ھاوڵاتییان بێ ئاو بن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار بۆ دابەشکردنی ئاوی ماڵان، بەشێوەی 70% پشت بە ئاوی رووباری سیروان دەبەستێت.

سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە 964ـى وت، “پێش وەرزی ھاوین دەستمانکرد بە خاوێنکردنەوەی رێڕەوی ئاوی یەکەی وەرگری پاڵاوگەی ئاوی کەلار و دابەزاندنی حەوزەکان، ئەگەر ئاستی ئاوی رووباری سیروان زیاتریش دابەزێت کێشەمان نەبێت”.

“دڵنیایی دەدەین بە ھاوڵاتییان کە گرفت لە دابەشکردنی ئاو نابێت، ھەموو رۆژێک ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت، مەگەر لە حاڵەتێکدا کە کێشەی تەکنیکی یان شکان لە بۆری و خراپ بوونی ماتۆرەکانیان ھەبێت”، سامان رەحیم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە وەرزی زستان رۆژانە یەک کاتژمێر ئاومان دەدا بە ھاوڵاتییان، بەڵام ئێستا بەھۆی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر ئاو، ھەموو رۆژێک زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک ئاو بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بیری ئاوی ئینگلیزەکان لە گەرمیان دۆزرایەوە

بیری ئاوی ئینگلیزەکان لە گەرمیان دۆزرایەوە