لە قەزای پێنجوێن

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە گوندی قزڵجەی قەزای پێنجوێن، شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.

هەرێم سەعید، رێپێدراوی هاتوچۆ لە بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە، نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت و ماتۆڕسکیلێک و بەهۆشییەوە ئۆتۆمبێلەکە کەوتووەتە سەر لا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەش گیانی لەدەستدا.

وتیشی، لە رووداوەکەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون و لە گوندی قزڵجەی قەزای پێنجوێن روویداوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1988ە و خێزاندارە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

باوک و کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

باوک و کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا