لە ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی باران دەکرێت

سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

ژێوار خدر

رۆژی هەینییە و ئەمڕۆ جەوەکەی تۆزێ گەرمە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزترن، بەڵام خەمتان نەبێت ئەمە تەنیا بۆ ئەمڕۆیە و سبەی جەوەکەی خۆش دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە 24.5.2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمیش، ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە.

پلەکانی گەرماش بە نزیکی یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئەمەش لیستی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینکراوی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمە بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات