لەلایەن پۆلیسەوە هەولێرەوە
ئەو سێ تۆمەتبارەى بە چەک دوو کەسیان بریندار کرد دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند کە لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بەچەک دوو کەسیان بریندار کردبوو.
وەک ئەوەى پۆلیس بڵاوى کردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارانە لەگەڵ چەند کەسێکی تر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە دەمەقاڵییان، دواتر توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە و دوو کەس زامدار دەبن.
دەشڵێت: دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین و بیاندەینە دادگا.
بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییە بێت کە پۆلیس بڵاوى کردووەتەوە، کەسێک دادەبەزێت لە ئۆتۆمبێل و تەقە لە دوو کەس دەکات و برینداریان دەکات.
“هەر کەسێک تەقە بکات و توندوتیژی بەکار بهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت”، پۆلیسى هەولێر وا دەڵێت.