دەستەی دەستپاکی لە سەروەتی ژمارەیەک كەسی پلەباڵا دەكۆڵێتەوە

من أين لكم هذا؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانی چەند كەسێكی خاوەن پلەی باڵا دەكەن، كە لە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەتەكانیان زانیارییان نەنووسیوە.

راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 بڵاویكردەوە، پاڵپشت بە ماددەی (14) لە رێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگهێشت دەکات.

هەروەها دەڵێن، لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی، نەیانووسیوە.

دەستەكە ئاشكرای كردووە، پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی خانەنشین و راوێژکار و چەندان پلەی تری تێدایە.

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دا...

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دانراوی باج ئاشکرا دەکات