زۆرترین ژماره‌ى ژنان په‌رله‌مانتار بوون
خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان به‌ختى ژنانى تێدا كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌درێژایی مێژووى دواى راپه‌ڕین، خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ژنانى هه‌رێم جێگه‌ى خۆشحاڵی بوو، كه تیایدا زۆرترین ژماره‌ی ژنان له‌چاو دوو خولى پێشتر و ته‌نانه‌ت تاوه‌كو ئێستاش، په‌رله‌مانتار بوون، كۆى گشتى په‌رله‌مانتارانی ژنیش تاوه‌كو ئێستا كه خولى شه‌شه‌میه‌تى بریتیه له 160 په‌رله‌مانتارى ژن.
ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر تێدەپەڕێت، یه‌كه‌مین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تێده‌په‌ڕێت كه لە رۆژی 19.5.1992 ئه‌نجامدراو به‌هۆیه‌وه پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دامه‌زرا.
لە خولی یەکەمى په‌رله‌ماندا هەشت ژن، لە دووەم 25 ژن، لە خولی سێیەم 37 ژن، لە چوارەمدا 30 ژن، لە خولی پێنجەم 32 ژن و لەئێستاى خولی شەشەمیشدا 28 ژن بونەتە پەرلەمانتار .
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005ـی هەرێمی کوردستاندا سیستمی كۆتای ژنان بەپێی یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو رێژەیەک بۆ ژنان دیاری‌کرا، کە لە 30% کەمتر نەبێت.
له كۆی ئه‌و ژنانه‌ى كه به‌درێژایى هه‌ر شه‌ش خوله‌كه بوونه‌ته په‌رله‌مانتار 62 په‌رله‌مانتارى ژن سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، 44 ژن سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان، 22 ژن سه‌ر به بززوتنه‌وه‌ى گۆڕان، 15 ژن سه‌ر به یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان، حه‌وت ژن سه‌ر به كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چوار ژن سه‌ر به نه‌وه‌ى نوێ، دوو ژن سه‌ر به پارتى سۆسیالیست، دوو ژن سه‌ر به ره‌وتى هه‌ڵوێست، یه‌ك ژن سه‌ر به به‌ره‌ى گه‌ل و یه‌ك ژنی وه‌كو په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسیی نه‌بووه.