دیمه‌نێكی ئێستاى به‌نداوى به‌ستۆڕه... وێنه: 964+
"كه‌مبارانى هۆكاره"
له یه‌كه‌م ساڵی گلدانه‌وه‌یدا به‌نداوه‌كه‌ى به‌ستۆڕه هیشك و بیرنگه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەهۆی كه‌میى بارانبارین، به‌نداوه‌كه‌ى به‌ستۆڕه هیچ ئاوێكی واى گلنه‌داوه‌ته‌وه، گه‌شتیار و جوتیاره‌كان دڵیان پێی خۆشبێت، قایمقامى پیرمامیش ده‌ڵێت، كاركردنى له به‌نداوه‌كه ته‌واو بووه ته‌نیا كه‌مێك كاركردن له رووبه‌رى به‌نداوه‌كه ماوه.
رۆژى 24.6.2023 بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆرە لە سنووری پارێزگای هەولێر داندرا و به‌پێی ئه‌و كاته‌ى له گرێبه‌سته‌كه دیاریكرابوو، ده‌بوایه لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت، به‌ڵام ته‌واوبوونه‌كه‌شی كه‌مێك دواكه‌وت.
به‌رزى به‌نداوه‌كه 32 مه‌تر و درێژییه‌كه‌ى 670 مەتره، پانییه‌كه‌ى له ژێره‌وه 180 مه‌تر و له سه‌ره‌وه‌ش 10 مه‌تره، توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە.
حامید ئیسماعیل، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆى كه‌مى بارانبارینه‌وه هیچ ئاوێكی وا له‌ناو به‌نداوه‌كه گلنه‌دراوه‌ته‌وه كه شایه‌نى باس كردن بێت.
وتیشی، “كاركردن له به‌نداوه‌كه 100% ته‌واوكراوه و ئه‌وه‌ى ماوه هه‌ندێك كاركردنه له رووبه‌رى به‌نداوه‌كه”.
پێشتر شێرکۆ شەریف، سەرپەرشتیاری بەنداوەکە بە 964 ـى وتبوو، بەنداوەکە بە یەک ساڵ پڕ ئاو دەبێت، بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە سەر رێڕەوی ئاوی بارانی ناوچەکە، کە ساڵانە 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە ئاوی بارانی پێدا تێپەڕدەبێت.