تا بمێنم ئێرە جێناهێڵم
دوای دوو سەعات ئەم تاقە کوردیپۆشەمان بینی
964+
راژان ماجید – قەرەتەپە
پەیامنێری 964 لە خانەقین ئەمڕۆ دوو کاتژمێر لە ناحیەی قەرەتەپە سوڕایەوە، تاکە پیاوێکی کوردی بینی کە جلی کوردی لە بەردابوو، چوو لێی پرسی چۆنە ئەم کوردیانەت پۆشیوە، ئەویش وتی لە حەفتاکانەوە کراسم لەبەر نەکردووە، مەبەستی ئەوە بوو هەر جلی کوردی دەپۆشێت.
ناحیەی قەرەتەپە سەر بە خانەقینە، جاران کوردی زۆر بوو، بەڵام لە دوای رووداوەکانی ساڵی 2017ەوە کوردی کەم لێماوە، مام نوری ئەوێی جێ نەهێشتووە.
نوری رەشید عەلی جوتیارە لە دواهەمین گوندی کوردینشینی قەرەتەپە، ئەو دەڵێت ژیانیان عەیبی نییە، بەس زیاتر کەیفی بە جاران دێت کە هەموو شت بە دەست کوردەوە بووە، دەڵێت ”خێزانە کوردەکان زۆربەی رۆیشتن بۆ سمود و کەلارو کفری”.