رشاندنى دارەکانى بنارى چیاى هەندرێن
بەڵام، زوو فریایان کەوتن
لەبنارى چیاى هەندرێن ژمارەیەک دار تووشى نەخۆشى بوون
964+
وریا فەتاح
ژمارەیەک دارى بەڕوو و چنار لە بنارى چیاى هەندرێن توشى جۆرێک نەخۆشى بوون، هەر بۆیە بنکەى دارستان و پاوانى رواندز زوو فریاکەوتن و دەستیانکرد بە رشاندن.
هاوژین خورشید، بەڕێوەبەرى دارستان و پاوانى رواندز بە 964ـى وت،”دواى ئەوەى هەستمانکرد سێ دار لە جۆرى بەڕوو و چنار لە بنارى چیاى سەفین تووشى نەخۆشى بوون و کرم لێیداون، بەزوویى رشاندمانن تا نەخۆشییەکە تەشەنە نەکات”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، دارەکان لە کرمەوە تووشى نەخۆشیى بوون، کرمێکیان لە جۆرى مەلەک سەنە و ئەوەى تر بە ناوى مێرووى سنەوبەر ناسراوە کە 63 هەزار مووى پێوەیە.
روونیشى کردەوە، ئەو کرمانە لە هەر دارێک بدەن، وشکى دەکەن و بۆ دارەکانى تریش تەشەنە دەکەن، بەڵام بە رشاندن هەم سێ دارەکە و هەم دارەکانى تریشیان پاراستووە.
کرمى مێرووى سنەوبەر جۆرە کرمێکى مەترسیدارە، دەمى وەک کەتەرە و بەرە بەرە دارەکان وێران دەکات، نەک هەر بۆ دار بەڵکو ئەو جۆرە کرمە بۆ مرۆڤیش مەترسیدارە و توشى هەستیارى پێستیان دەکات.