درا بە دادگا

“کەسێک هەزاران تۆن پاشماوەى ئاگر تێبەرداوە و ژینگەى هەولێرى پیس کردووە”

964+

وریا فەتاح

ژینگەى هەولێر خۆى ئەوەندە خاوێن نییە و گرفتارە بەدەست دووکەڵى چەندان پاڵاوگەى نایاسایى و مۆلیدە و ئۆتۆمبێل، کەچى کەسێک هەڵساوە بە کۆکردنەوەى سەدان هەزان تۆن پاشماوەى پلاستیکى و تایە و ئاگرى تێبەرداوە.

ئاگرەکە لە 15ـى ئەم مانگە لە گوندى یەدى قزلەرى سنوورى شەمامک بووە، فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، بەدواداچوونى بۆ ئاگرەکە کردووە و دەرکەوت کەسێک هەزاران تۆن پاشماوەى کۆکردووەتەوە و ئاگرى داوە.

دڵشاد حوسێن هیرانى، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بە 964ـى وت،” بەڵام کاتێک بەدواداچوونمان کرد، دەرکەوت هەزاران تۆن پاشماوە دەسوتێت و بووەتە هۆى دروستبوونى دوکەڵ و پیسبوونى ژینگە”.

وەک باسى دەکات، ئەو کەسە لە هەموو عێراقەوە بە سەدان هەزار تۆن پاشماوەى پلاستیک و تایە و ئاسنى کۆکردووەتەوە و لە جێگایەک دایناوە.

هەرچەندە لە بەدواداچوونەکان، خاوەنى ئەو پاشماوانە رەتى کردووەتەوە کە خۆى ئاگرى دابن، بەڵام وەک ئەوەى دڵشاد حوسێن هیرانى روونى دەکاتەوە، گومان دەکەن بۆ توانەوەى پلاستیک و باغەکان و دەرهێنانى ئاسن، ئەو کارەى کردبێت تا ئاسنەکە بفرۆشێت.

ئاشکراشى کرد، پێشتر چەند جارێک کەسەکەیان ئاگادار کردووەتەوە کە پاشماوەکان لاببات، بەڵام کەسەکە پابەند نەبووە.

فەرمانگەى ژینگە ئەو کەسەى داوە بە دادگا و نوسراویشى بۆ پارێزگاى هەولێر کردووە کە دەبێت ئەو کەسا پابەند بکرێت بە لابردنى ئەو پاشماوانە.

ژینگەى هەولێر به‌ دواى ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگەڕێت دووک...

ژینگەى هەولێر به‌ دواى ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگەڕێت دووکەڵ دەکەن