سەلمان رووشدى،نوسەر
بە چەقۆ لێیدا
ئەو کەسەى سەلمان رووشدى بریندار کرد بە 25 ساڵ زیندانى بۆ بڕایەوە
964+
وریا فەتاح
ئەو گەنجە تۆمەتبارەى لە ئابى 2022 هێرشى کردە سەر سەلمان رووشدى، بە 25 ساڵ زیندانى، سزاى بەسەردا سەپێندرا.
رۆژى 13ـى ئابى 2022، گەنجێکى ئەمەریکى بە بنەچە لوبنانى، لە پەیمانگایەکی نیویۆرک بە چەقۆ هێرشى کردە سەر سەلمان رووشدى و بە سەختى بریندارى کرد.
بەپێى هەواڵى میدیا ئەمریکییەکان، ئەمڕۆ لە دادگایەکى ویلایەتى نیۆرکى ئەمریکا، سزاى 25 ساڵ زیندانى بەسەر تۆمەتباردا سەپێندراوە.
ئەو بەڵگانەى لە دژى تۆمەتبار بوون بەهێز بوون، چونکە تۆمەتبارە گەنجەکە وێڕاى داننان بە تاوانەکەدا، هێرشەکەى لەبەردەم دەیان شایەدحاڵ ئەنجامداوە و لە گرتە ڤیدیۆییەکان دەرچووە.
سەلمان رووشدى، لە دایکبووى 19ـى حوزێرانى 1947ـە کە لە مۆمباى هیندستان لە دایکبووە، مافى وڵاتینامەى بەریتانیا و ئەمریکاى خەبووە، لەماوەى رابردوودا بەهۆى رەخنە توندەکانى لەسەر ئیسلام، لەلایەن موسوڵمانانەوە رووبەڕووى ناڕەزایەتى بووەتەوە بە تایبەت لە نوسینى کتێبى “ئایەتە شەیتانییەکان”، کە بە تەواوەتى ناڕەزایەتى لێکەوتەوە و لەچەند لاوە فەتواى کوشتنى درا.