"شۆفێرەکە تەمەنی 19 ساڵە"

لێکۆڵینەوە لە رووداوی پاڵاوگە نەوتیەکەی شەمامک دەستیپێکردووە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەیانی ئەمڕۆ مەرگی شۆفێری پاڵاوگەیەکی نەوتی شەمامگ و دوو کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر دڵی هاونیشتمانیانی هەژاند و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆش لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە.

کاتژمێر 4.11 خولەکی بەرەبیان بەرگری شارستانی هەولێر لە رووداوێکی خنکان لە پاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامک ئاگاداردەکرێنەوە، دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەکە، سەرکەوت کاڕەش بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی هەرێم بۆ 964 وتی، ئەو شۆفێرەی خنکاوە لەدایکبووی 2006 دانیشتووی هەولێرە و خەڵکی دیالەیە،.

وتیشی، دوو کارمەندی شارەزا و بە ئەزموونی ئێمە گیانیان لەدەستداوە و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە، تا بزانین چۆن رووداوەکە روویداوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ئەم بەیانیە لە پاڵاوگەیەکی نایاسایی ناحیەی شەمامک چی ر...

ئەم بەیانیە لە پاڵاوگەیەکی نایاسایی ناحیەی شەمامک چی روویدا؟