ژمارەیان 49 حاجییە
یەکەم کاروانی حاجیانی هەڵەبجە بەرەو سعودییە بەڕێکەوتن.
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای نوێژی بەیانی ئەو کاتەی هێشتا دنیا تاریک بوو، یەکەم کاروانی حاجیانی هەڵەبجە، کە ژمارەیان 49 حاجی بوو بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
جەیران ساڵح، یەکێکە لەو کەسانەی کە دەچێتە حەج و بە 964ـی وت: ”ماوەی هەشت ساڵە ناوم نووسیوە و ئەمساڵ ناوم گەڕاوەتەوە، بە تەنیا دەڕۆم و هیچ کەسێکی خێزانەکەمم لەگەڵدا نییە، نزای خێریش بۆ هەموو کەسێک دەکەم کە حەج ببێتە قسمەتی”.
عومەر محەمەد یەکێکی دیکەیە لە حاجیە گەنجەکان و بۆ 964 وتی:”ماوەی هەشت ساڵە ناوم نووسیوە و هەستێکی تایبەتە کە لە تەمەنی 40 ساڵیدا بچم بۆ بەجێگەیاندنی ئەو فەریزە گەورەیە، نزای خێر بۆ هەر کەسێک دەکەم کە بەتایبەتی داوای نزای لێکردبێتم، و نزاش بۆ هەموو گەلی موسڵمانان دەکەم بەتایبەت ئەوانەی لە ئێستادا زوڵمیان لێدەکرێت”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر