پێشانگە کراوەتەوە
ئەم سێ رۆژە هەولێر پڕ دەبێت لە گوڵ و گوڵزار
964+
عەبدولعەزیز خالند- ئەزلایڤ
لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر پێشانگایەکی گەورەی گوڵ و گوڵزار کراوەتەوە، چل کۆمپانیا لەوێن و ئەنواع گوڵ و گوڵزار نمایشکراوە، هەندێکیان دەگمەنن و کەم دەست دەکەون.
ئەم سێ رۆژە پێشانگەکە بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.05.2025 لەگەڵ سبەی و دوو سبەی.
پەیامنێری 964 لەوێ بوو لەگەڵ چەند دانەیەک لە بەشداربووەکان قسەی کرد.
دەریا خەلیل، کە یەکێکە لە بەشداربووەکان دەڵێت، خانمان زیاتر حەزیان لە گوڵی پیۆنییە، نرخی یەک دانەی پێنج هەزارە، گوڵەکەی بە دەستەوە بوو ناوە ناوە لەگەڵ قسەکردن ئیشارەتی بۆ دەکرد.