لە ئەمڕۆوە مشووری دەخورێت

گەرماوە بەناوبانگەکەی کفری لە فەوتان دەپارێزرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئیتر لە ئەمڕۆوە مشووری گەرماوە بەناوبانگەکەی کفری دەخورێت، کارێک کراوە لە ترسی روخان و تێکچوون بیپارێزن و نەهێڵن بفەوتێت.

گەرماوەکە لە گەڕەکی باوە شاسوارەو دەوروبەری ساڵی 1850 دروستکراوە، لەبەر ئەوەی مەجید پاشا دەستی هەبووە لە دروستکردنیدا بۆیە ناویان ناوە گەرماوی پاشە، ئێستا لە لیستی شوێنەواردا حیسابکراوە، دەمێکە دەڵێن تازەی دەکەینەوە، ئەوا ئەمڕۆ بوو بەراست.

عوبێد محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەوەری کفری بە 964ى وت”ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ رێکخراوی CDO یاداشتی نۆژەنکردنەوەی گەرماوی پاشا واژۆکرا، بڕیارە چەند رۆژی داھاتوو دەستبکرێت بە کارەکانی نۆژەنکردنەوە و لە ڕوخان و لەناوچون بپارێزرێت”.
ئەو پارەیەی بۆی داندراوە 22 ملیۆن دینارە.

عوبێد محەمەد دەڵێت: “رێکخراوەکە بەڵێنیان پێداوین دوای تەواوبونی کارەکانی گەرماوی پاشا، ماڵی داود زەریفەشمان بۆ نۆژەنبکەنەوە”.

لە رێگەی 964ـەوە نۆژەنكردنەوەی گەرماوە دێرینەكەی كفری ر...

لە رێگەی 964ـەوە نۆژەنكردنەوەی گەرماوە دێرینەكەی كفری رادەگەیەندرێت