بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج
چوار قافڵە لە خورماتووەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن
+964
سیروان خورشید -دوزخورماتوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم کاروانی حاجیانی خورماتوو دەورووبەری کە ژمارەیان 170 حاجی بوون لە سەر رێگای گشتی کەرکوک – بەغدا لەناو گەراجی گەورەی قەزاکە بە حەوت پاس و لەرێکەی وشکانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.
کەسوکاری حاجیان بەگڕوتینەوە ماڵئاواییان لەکەسوکاریان کرد و بەڕێ کران بەرە و ماڵی خودا و حاجیانیش دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن کە هەریەکەیان پاش چاوەڕوانی چەند ساڵێک ناویان دەرچووە بۆ حەجکردن.
فەلاح نوری، سەرپەرشتیاری حاجیانی خورماتوو بە 964ـی وت، ئەوان سەرجەم رێکارە ئەمنی و پێداویستیەکانی حاجیانیان ئامادەکردوە، ئەمساڵیش لەکۆی 13هەزار کەس کە ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ فەریزەی حاج بەڵام نیگەرانن لەوەی کە لەو رێژەیە نزیکەی 400 کەس ناویان هاتووەتەوە بۆ دوو ساڵ و نیو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی