لە گوندی قڕگەی سەربە شارەدێی تانجەرۆ

چەندین تەقینەوە و پاشماوەی جەنگی لەناوبران

964+

ژێوار خدر

لە گوندێکی شارەدێی تانجەرۆی پارێزگای سلێمانی چەندین مین تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لەناوبران.

دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، لە کێڵگەی مەحمودخانی لە گوندی قڕگەی سەربە شارەدێی تانجەرۆ چەندین مین و پاشماوەی جەنگییان، بە رێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی لەناوبردووە.

دەشڵێت، مین و پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە دوو گولە هاوەنی “82 ملم” سێ گولەی “SPG9” و حەوت مین لەجۆری “Type72”.

روونیشێکردووەتەوە، لەم چالاکییەدا هەموو ئەو مین و تەقەمەنییانەش لەناوبران، کە پێشتر و لە چالاکی جیاجیادا، چارەسەرکرابوون و گوێزرابوونەوە بۆ شوێنی پارێزراو.

ئەمڕۆ گوێتان لە دەنگی تەقینەوە بوو مەترسن چ لەگۆڕێ نیی...

ئەمڕۆ گوێتان لە دەنگی تەقینەوە بوو مەترسن چ لەگۆڕێ نییە