لە ناحیەی گەرمک
15 کەو ئازادی ناو سروشت کرانەوە
964+
توانا نەقی
هاوڵاتی گوندێکی سنووری ناحیەی گەرمک کارێکی ژینگە دۆستی ئەنجام داوە و هەستاوە بە ئازادکردنەوەی 15 باڵندەی کێوی بۆ ناو سروشتی گوندەکەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە ئامانجی پاراستن و زۆربوونی باڵندە کێوییەکان لە سنوری گوندەکەیان، هاوڵاتیەكی دانیشتووی گوندی شێرەی ناحیەی گەرمك باڵندەکانی ئازاد کردووە.
دەشڵێت، باڵندەکان 15 باڵندەی کێوی کەو بوون و بە هاوکاری پۆلیسی دارستان و ژینگە گەڕاندوویانەتەوە ناو سروشت.
مەروان چووچانی ئەو هاوڵاتییەی کەوەکانی ئازاد کردووە لە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند، ئێستا ئەم 15 کەوە ئازاد دەکەن و جارێکی دیکەش 13 کەوی ئازاد کردووە و رازیش نییە کەس لە گوندەکە و لای ماڵی ئەوان راوی باڵندە بکات.
پۆلیسی ژینگە دەلێت، داواکارن لە سەرجەم هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و هەمووان بەیەکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن لە پاراستنی سروشت و ژینگە و ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان.