دروێنەکردنی گەنم لە دەشتی شارەزوور _ وێنە: 964
وەرزی دروێنەیە
بۆ دووربوون لە رووداوی نەخوازراو کشتوکاڵ چەندین رێنمایی دەرکرد
964+
توانا نەقی
ئێستا لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان وەختی دروێنەیە و بۆ ئەو مەبەستە داوا له جوتیاران دەکرێت له كاتی دروێنه خۆیان له‌كاره‌ساتی نه‌خوازراو بپارێزن و پابه‌ندیی رێنماییه‌كان بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کشتوکاڵی هەولێر بڵاویکردەوە، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتتی و خۆپاراستن له كاره‌ساتی نه‌خوازراو، به‌ر له پرۆسه‌ی دروێنه پابه‌ندی ئه‌م رێنمایانە بن کە ئاماژەی پێکراوە.
رێنماییەکانی کشتوکاڵ بۆ جوتیاران و ئەوانەی دروێنە دەکەن:
– پێویسته ئامێری ئاگر كوژێنه‌وه له‌ناو ده‌ڕاسه‌كاندا هه‌بێت.
– لە کاتی شکانی دەراسە و هەر ئامێرێک نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
– پێویسته شوفێرانی ده‌ڕاسه ئاگاداری هێڵه‌كانی كاره‌بای ناو كێڵگه‌كانیان بن.
– چاككردنی رێگه‌ی نێوان توخوبه‌كان و رێگه‌ی چوون بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كان، بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی.
– پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت، لە کاتی ئیش کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک، بتوانن بە زووترین کات كۆنترۆڵی بكات.
– شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بە دووربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت پاشماوه‌كه‌ی فڕێ بداتە ناو کێڵگەکان.
– هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر کە پێکهاتوون لە تەلەفۆنی بەرگری شارستانی (115) و (125)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف) (122)