یەکەم دیداری زانستی

زانکۆی گەرمیان گەنجان لە مەترسییەکانی ماددەی ھۆشبەر ئاگادار دەکاتەوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لە زانکۆی گەرمیان یەکەمین دیداری زانستی لەبارەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی گەنجان و خوێندکاران لەکاریگەری ئەو ماددانە بەڕێوەچوو.

د. محەمەد ئیبراھیم، سەرۆکی تیمی زانکۆی گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بە 964ى وت، “لە ماوەی رابردوودا چەندین سیمینارمان لەسەر کاریگەرییەکانی ماددەی ھۆشبەر ئەنجامداوە، بەڵام ئەمڕۆ دیدارێکی زانستیمان ئەنجامدا لە رووی دەرونی، دەرمانسازی، رۆژنامەوانی و یاسایی”.

“دەمانەوێت لە زانکۆوە گەنجان لە کاریگەرییە خراپەکانی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ئاگادار بکەینەوە و ھۆشیاربن”، محەمەد ئیبراھیم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ساڵانی داھاتوو سیمینارەکانیان دەبەنە قوتابخانە و ناوەندەکانی دیکەی خوێندن و تەنیا لەناو زانکۆ نامێننەوە، بۆئەوەی گەنجان و مێردمنداڵان هەر لەتەمەنی ھەرزەکارییەوە ھۆشیاربکرێنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

زانکۆی گەرمیان پێنج داوای لە وەزیری دارایی کردووە

زانکۆی گەرمیان پێنج داوای لە وەزیری دارایی کردووە

ئایاری ئەمساڵ وادەی کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکەی زانکۆی ...

ئایاری ئەمساڵ وادەی کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکەی زانکۆی گەرمیانە